لە شاری کرماشان دوو خوێندکار دەسبەسەر کران و لە بۆکانیش لاوێک لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، دوو خوێندکاری کوردی زانکۆی ڕازیی زانکۆی کرماشان کە ناوی یەک لەوان لوقمان وەیسی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و خوێندکاری بەشی ژمێریاری راگەیەندراوە، لە ڕەوتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا گیراون و تا ئێستا لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەم دوو خوێندکارە گیراوە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نیە.
هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان کەسێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ڕەزا نەسروڵڵازادە دسبەسەر و شوێنبزر کردوە.