۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژیی سێ ژن له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا

له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا سێ ژن له‌ شاره‌کانی بانه‌، ئیلام و جوانڕۆ به‌ خۆکوژی کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا.
ڕۆژی هه‌ینی‌، ۲٤ ی سەرماوز لە شاری بانە کچێکی تەمەن ۱٨ ساڵ بە ناوی “نەسیم سەعیدی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی هێنا .هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نەسیم لە ڕێگەی خواردنی بڕێکی زۆر جۆرێک”حەب”ە وە هەوڵی خۆکوژیی داوه‌.
هه‌روه‌ها ژنێکی خەڵکی شاری جوانڕۆش ڕۆژی ۲۴ی سه‌رماوه‌ز ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
ڕوقیە سەعیدی که‌ به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی سووتاندبوو، دوای ڕۆژێک مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانی گیانی له‌ ده‌ست دا.
ڕۆژی چوارشەممە۲۲ی سەرماوەزیش لە شاری ئیلام ژنێکی ته‌مه‌ن ۲۷ ساڵ بەناونیشانی “کەریمی” که‌ دایکی دوو منداڵ بوو، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ئامار و داتاکان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ۳۵ کچ و ژنی کورد خۆیان کوشتوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *