ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕ، مامۆستا مەلا “لوقمان ئەمینی” پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی جامعی چواریاری نەبیی سنە و وانەبێژی قوتابخانە ئایینییەکان، دوای بانگکرانی بۆ دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی هەمەدان، دەسبەسەر کرا.
حاجی مامۆستا لوقمان کە پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا بەهۆی پشتیوانیکردن لە خەڵک و دانی وتاری کۆمەڵایەتی چەندین جار بانگ و بە بەندکران حوکم درابوو، بەپێی ئیبلاغییەیەک بانگی دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی هەمەدان کرابوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.