ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “سەڵواتاوا”ی سەر بە شاری سنە بە ناوی “دانش شەرەفی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا و دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ، لە چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
دانش شەرەفی لە شاخەوانان و کاسبکارانی ناسراوی خەڵکی سنەیە.