ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە پیرانشار بە ناوی “سادق کوردی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.