لە درێژەی شەپۆلی نوێی ڕەشبگیرییەکانی هێزە ئەمنییەکان لە کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، “زاگرۆس ڕەسووڵی”، ژینگەپارێزی خەڵکی مهاباد، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم ژینگەپارێزە لە شوێنی کاری خۆی دەسبەسەر و دەست بەسەر مۆبایلەکەیشیدا گیراوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.