بەرەبەیانی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سێ بەندکراوی خەڵکی هەرسین بە ناوەکانی “فەرزاد میرزایی، فەرهاد فەردینی و سەمەد هاشمی”، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لەسێدارە دران.
ئەم سێ بەندکراوە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و لەلایەن دادگاوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە سێدارە حوکم درابوون.