ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “ئەفشین مستەفاپوور” ٤٥ ساڵە، دوای بانگکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ناوبراو خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.