شەوی هەینی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی “سابیر مام شێخ”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم هاونیشتمانییە ٤٠ ساڵەیە، لە حاڵێکدا کە لەنێو ماشینی خۆیدا بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە و بە شێوەیەکی توندوتیژ و بە لێدان دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.