ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی ٢٤ ساڵەی خەڵکی مهاباد بە ناوی “عەبدولوەهاب پیرۆتی”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاونیشتمانییەیان لە دووکانی خۆیدا (پارچەفرۆشی)، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیشیدا گرتووە.
وێڕای تێپەڕینی حەوتوویەک هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی عەبدولوەهاب لەبەر دەستدا نییە.