ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “کەیوان ئەساسە و فەرهاد پەلە” خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: فەرهاد پەلە لەگەڵ باوکی (عوسمان)، بەبێ حوکمی دادوەر و بە هەڵکوتانە سەر ماڵیان دەسبەسەر کران کە باوکی دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.
پێشتر چاونیوز ڕایگەیاندبوو: حەوت هاونیشتمانیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “مراد ئوستوار، نێعمەت ئەحمەدنژاد، محەممەد سۆهرابی، فەردین مەحموودی، هیوا شوجاعی، ئەنوەر ئیبراهیمی و جێگر ئیبراهیمی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.