ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی سنە و لە ئەندامانی کەمپەینی “هەڵوەشاندنەوە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی” بەناوی “ئەسعەد غەفووری” لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستایە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست دا نییە.
کەمپەینی “پێشگرتن لە، لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی” کە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزییە، هەتا ئێستا توانیوەتی نۆ هەزار واژۆ کۆبکاتەوە.