ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی “ئەیووب ئاڕمەند” ٣٥ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە #چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەناو شاری نەغەدە دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرایەوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی راگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست دا نییە.