ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هانیشتمانی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوەکانی “جەلال محەممەدی و خالید محەممەدی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی راگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو ئامۆزایە و وێڕای لێدان و بێ ڕێزی کردن لەبەر چاوی ژن و منداڵەکانی ئەو بنەماڵەیە، دەسبەسەریان کردوون.
هەتا ئێستا لە شوێنی راگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بۆسەر ئەو دوو ئامۆزایە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست دا نییە.
وێنە: جەلال محەممەدی