لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “فەرید بادیدەست” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە ٢٠ مانگ بەندکران سزا درا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام و پڕۆپاگەندە بە دژی دەستەڵات” ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە.
فەرید بادیدەست بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.