بەرەبەیانی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “بێهزاد سەیدی بۆکانی”، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و پاشان بە سێدارە سزا درا.
بێهزاد سەیدی بۆکانی خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.