ئێوارەی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، کاسبکارێکی خەڵکی ئاوایی “گەزگەسک” سەر بە پیرانشار بە ناوی “عەبدوڵڵا مەعرووفی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بەتوندی بریندار کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییە سنوورییەکانی “سێ چۆمان”ی ئەم شارە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم هاونیشتمانییەیان بە سێ فیشەک بریندار کردووە.
ئەم کاسبکارە ئێستا لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
عەبدوڵڵا مەعرووفی خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.