هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “دێڵزێ” سەر بە پیرانشار بە ناوی “ئەیووب دەماوەندی”، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی “دوستی”، بە ٥ ساڵ و ١٥ ڕۆژ بەندی تەعزیری حوکم درا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە بە “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” تۆمەتبار کراوە.
ئەیووب دەماوەندی، ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر و بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر و دوای مانگێک لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.