ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، مامۆستایەکی خەڵکی کامێران بە ناوی “حەمید عەزیزی”، دوای بانگکران بۆ حەراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
حەمید عەزیزی مامۆستای گوندەکانی “پاڵنگان” و “گازرخانی”ی کامێرانە و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرای زانستی پەیوەندییەکان و میدیایە لە زانکۆی عەللامەی تاران.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستایە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.