ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “بەردەڕەش”ی شاری بانە بە ناوی “ڕەزا ئەحمەدپوور”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
دوای سێ ڕۆژ دەسبەسەری، هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.