بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “جەعفەر ڕەستگار” خەڵکی هەرسین و “حەمزە ترکاشوەند” خەڵکی “کەنگاوەر”، لە بەندیخانەی قەزەلحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە کە دوو ڕۆژ پێشتری بۆ لەسێدارەدان ڕەوانەی بەندی تاکەکەسی کرابوون، پێشتر لە دوو دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە حوکم درابوون.