بەرەبەیانی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مروەتعەلی کەرەمی” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێران بە سێدارە سزا درابوو.