لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەلیحە عەبدولقادری”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ١٠ مانگ بەندكرانی تەعزیری سزا درا.
ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر و پاشان ڕەوانەی گرتنگەیەک لە ورمێ کرابوو.
مەلیحە عەبدولقادری دوای چەند ڕۆژ دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە گرتنگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە ئازاد کرابوو.