لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو مێرمناڵی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی سەر بە بۆکان بە ناوەکانی “میلاد ناسری” و “ئاکام ئەمینی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
ئەم دوو لاوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراون.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی میلاد و ئاکام زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.