ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەک بەناوی “ئیدریس فەتحی” خەڵکی ئاوایی “کانامەت” سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری سەقز، بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەشێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: تیمێکی هێزە ئەمنییەتییەکان بە جلوبەرگی کەسیی، هێرشیان کردە سەر ئاوایی کانامەت و بەشێویەکی پڕتوندوتیژ و سووکایەتی ناوبراو کە سەرقاڵی کاری گەچکاری بوو، دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیاریان گواستەوە
هەتا ئیستا دوای شەش ڕۆژ هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن، تۆمەتە وەپاڵدراوەن و چارەنووسی ئیدریس فەتحی لەبەر دەست دا نییە.