بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئەسعەد فەرهەنگ” ٥٨ ساڵە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی و دوایین چاوپێکەوتن، جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە نزیکەی ٩ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە گوتی: لە حاڵێکدا سزای سێدارەی ئەم هاونیشتمانییە جێبەجێ کراوە کە دۆسیەکەی هێشتا لە ئارادا بووە و بڕیار بووە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دادگاییکردنەکەی بەڕێوە بچێت.