۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناڕوونیی چاره‌نووسی زیاتر له‌ ۱۰۰ که‌س له‌ ڕه‌شبگیره‌که‌ی مانگی ره‌زبه‌ر

فه‌رهاد هادی له‌ سنه‌، ڕووناک ئاقایی له‌ مه‌هاباد و چه‌ند به‌ندکراوێکی دیکه‌ی کورد که‌ له‌ ڕه‌شبگیره‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کران.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” فه‌رهاد هادی، سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی “ده‌نگی کوردستان” که‌ له‌ سنه‌ ده‌رده‌چێ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، ۱۶ی ڕه‌زبه‌ر له‌ ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی ده‌سبه‌سه‌رو، دوای دوو ڕۆژ ڕاگرتن و به‌ندکرانی له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان؛ به‌ دانانی بارمته‌ی ماڵی ئازاد کرا.
هه‌روه‌ها ڕووناک ئاقایی که‌ له‌ یه‌که‌م که‌سه‌کان بوو به‌ تاوانی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی پاڵپشتی له‌ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان گیرابوو، دوای دوو حه‌وتوو به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەیان کەسیان بە تاوانی خۆشیدەربڕین سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕاپرسیی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان دەسبەسەر کرد.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەیامنێرانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لەو بەندکراونە بە وەرگرتنی بەڵێننامەی بەنووسراوە، یان بە دانانی بارمتەی ماڵی بە شێوەی کاتی ئازاد بوون، بەڵام دەیان کەسی دیکە لەوان هێشتا گیراون و چارەنووسی زۆر لەوان ناڕوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *