دەمژمێر ٦ی بەیانی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەكی ١٨ ساڵەی خەڵكی ئاوایی “سەردۆش” و دانیشتووی مەریوان بەناوی “ماردین دێهقانی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان دوای پشکنینی ماڵییان، دەستیان بەسەر مۆبایلی خۆی و دایک و براکەیدا گرتووە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ماردین لەبەر دەستدا نییە.