ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ژنە هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵانی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوی “گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەم بارەیەوە کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکەی بە #چاونیوز ڕاگەیاند: “گەلاوێژ لەکاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی(بەرگدوورو) کە دەکەوێتە شەقامی باغی شایگان، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە زۆر بە توندی دەستگیرکراوە”.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتیە کراوە، لەبەردەستدا نییە.