ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسر عوسمانی”، تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی قادر، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی “نێروان”ـی شاری بانە هەڵدێراوە و گیانی لەدەست داوە.
ناسر عوسمانی خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.