ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “حوسێن ئاداک” و “نەزیر ئاداک” خەڵکی ئاوایی “ژیوار” سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە #چاونیوز ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەم دوو هاونیشتمانییە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان ڕاگواستوون.
هەتا ئێستا، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حوسێن و نەزیر زانیارییەک دەست نەکەوتووە.