ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٤٠٣، دوای ئەوەی هێزەکانی سپای پاسداران بە چەکی قورس و هێزێکی زۆرەوە هێرشیان کردە سەر ماڵ و شوێنی کاروچالاکی کۆڵبەران لە گوندی “تاژاندەرێ” سەر بە شاری شنۆ، لانیکەم کۆلبەرێک بە ناوی “ڕامین مرادی” (شکاک) کوژرا و چەند کۆلبەرێکی دیکەش بریندار بوون.
سەڕچاوەیەکی ئاگادار لە بارەیەوە ڕایگەیاند: دوای کوشتن و بریندارکردنی چەند کەسێکی کۆلبەڕ، کۆلبەڕەکانی دیکەش له گەڵ هێزەکانی سپای پاسداران کەوتەنە بەرگری و پەلاماردانیان و لانیکه م دوو پاسدار بریندار بوون.
ماڵ و کۆگای ئەم کۆلبەرانە لە کاتی هێرشی سپای پاسداران بە چەکی دۆشکە و ئار پی جی وێران بوون و ئەسپەکانیشیان کوژران.