بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی شاری هەرسین بە ناوی “موجتەبا کەرەمی” لە زیندانی ناوەندی شیراز جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە “مادەی هۆشبەر” دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابۆوە.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە، لەلایەن دەسەڵاتی فەرمی و میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.