ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان بە ناوی “محەممەد ئالی” خەڵکی گوندی “دۆڵەتۆ”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە بە سەختی بریندار بوو.
ئەم کۆلبەرە لە سنووری “گۆڕەشێر”ی ئەم شارە بە چەکی شەڕ کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.
محەممەد ئالی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.