بەرەبەیانی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “سەلاح سوڵتانی” خەڵکی ئاوایی سەروکانی و “ئەمیر فەقێ” خەڵکی ئاوایی “خورینج” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرانەوە.
ئەو دوو هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر کراون.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاونیشتمانییە، هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەست دا نییە.