ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣، پێنج چالاکی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان و لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی “شنۆیەکەم” بەناوەکانی “هەژار مەحموودی(خەڵکی پیرانشار) و دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم و زاهیر حاجیپوور خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران.
ئەو ٥ چالاکەی ڕاگەیاندن لە پێوەندی دەگەڵ بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بانگی ئیداری ئیتلاعاتی شاری شنۆ کرابوون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.