شەوی یەکشەممە ١٦ بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵەی خەڵکی سەقز بەناوی “عەتا ڕۆستەمپوور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی و بەئانقەستی هێزەکانی نیزامی ئێران لە سنووری “هەنگەژال”ـی بانە گیانی لەدەست دا.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی” بانە گوازرایەوە.
عەتا ڕۆستەمپوور خێزاندارە و خاوەن سێ مناڵە.