ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری مەڵەکشای سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی “کامران بادبروود” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کرا.
شیاوی وەبیرهێنانەوەیە؛ هەر ئەم ڕۆژە هاونیشتمانییەکی دیکەی خەڵکی شاری مەڵەکشای بەناوی “فەرەج ئەرسەن” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو چالاکەی بۆنەکانی نەورۆز لەبەردەست دانییە.