به‌م هۆیه‌وه كه به‌ڕه‌سمی ناسینی ئابڕوو و كه‌رامه‌تی زاتیی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و، مافی وه‌كیه‌كی و حاشالێ نه‌كراوی ئه‌وان، بناعه‌ی ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهاندا پێكدێنێ،
به‌م هۆیه‌وه كه وهبهرچاونهگرتن و سووكایه‌تیكردن به مافه‌كانی مرۆڤ، كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌وتۆیان به‌دواوه بووه كه ویژدانی مرۆڤایه‌تییان ئازارداوه و، پێكهێنانی جیهانێك كه تیایدا مرۆڤ له بیروڕا ده‌ربڕیندا سه‌ربه‌ست و، له ترس و هه‌ژاری به دوور بن، وه‌ك به‌رزترین ئاره‌زووی مرۆڤ راگه‌یه‌ندراوه،
به‌م هۆیه‌وه كه پێویسته مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی قانوونه‌وه پشتیوانی‌یان لێبكرێ تا مرۆڤ ناچار نه‌بێ له دژی سته‌م و بێدادی وه‌ك دواچاره په‌نا بباته به‌ر یاخیبوون،
به‌م هۆیه‌وه كه په‌ره‌گرتنی پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێ پشتی بگیرێ،
به‌م هۆیه‌وه كه گه‌لانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه بڕوای خۆیان به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ‌و ئابڕوو و كه‌رامه‌ت و بایه‌خی تاكه‌كانی مرۆڤ و، به‌رابه‌ریی مافه‌كانی ژنان و پیاوان، له په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا راگهیاندۆتهوه و، بڕیاریان داوه یارمه‌تیی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن و، له به‌ر رووناكایی ئازادیی رۆژ به رۆژ زیاتردا باشترین هه‌لومه‌رج بۆ ژیان پێك‌بێنن،
به‌م هۆیه‌وه كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به‌ڵینیان به‌خۆ داوه به هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ رێزگرتنی هه‌مه‌لایه‌نه چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینهییهكان بكه‌ن،
به‌م هۆیه‌وه كه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی ئه‌م ماف و ئازادییانه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی به‌ڕێوه‌بچن، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه،
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ئه‌م جاڕنامه جیهانییه‌ی مافی مرۆڤ وه‌ك ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موو خه‌ڵكان و میلله‌تان راده‌گه‌یه‌نێ تا هه‌موو تاكه‌كان و سه‌رجه‌می بنیات و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌موو ده‌م ئه‌م جاڕنامهیهیان له به‌رچاو بێ و هه‌وڵ بده‌ن به هۆی فێركردن و راهێنانه‌وه، ره‌چاوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ماف و ئازادییانه په‌ره پێ بدهنو، به دیاریكردنی رێوشوێنی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژ به رۆژ زیاتر رێگا بۆ به‌ره‌سمی ناسران و باشتر به‌ڕێوه‌چوونیان چ له نێو خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ندام و چ له نێو خه‌ڵكی ئه‌و سهرزهوییانهدا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان دان، دابین بكه‌ن.
مادده‌ی 1:
هه‌موو مرۆڤان به ئازادی له دایك بوون و، له باری ئابڕوو‌و كه‌رامه‌ت و مافه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌رابه‌رن. هه‌موویان خاوه‌نی عه‌قڵ و ویژدانن و ده‌بێ به گیانێكی برایانه له‌گه‌ڵ یه‌كدا بجوڵێنه‌وه.
مادده‌ی 2:
1- هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ بێ هیچ جیاوازیدانانێك به‌تایبه‌تی له باری ره‌گه‌ز، ره‌نگ، زایه‌ند (جنس)، زمان، دین، بیروڕای سیاسی یان هه‌ر بیروڕایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها بێ وهبهرچاوگیرانی ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان كۆمه‌ڵایه‌تی، سامان، له دایكبوون یان هه‌ر بارودۆخێكی دیكه‌وه، هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی هه‌بێ كه له‌و جاڕنامه‌یه‌دا هاتوون.
2- هه‌روه‌ها نابێ هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی پایه‌ی سیاسی، قه‌زایی یان نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاتێك یان سهرزهوییهك كه مرۆڤێك پێیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ره‌چاو بكرێ، چ ئه‌و وڵاته یان سه‌رزه‌وییه سه‌ربه‌خۆ بێ، یان له‌سایه و له‌ژێر چاوه‌دێریی وڵاتێكی دیكه‌دا بێ یان خودموختار نه‌بێ، یان سه‌روه‌رییه‌كه‌ی به جۆرێك به‌رته‌سك كرابێته‌وه.
مادده‌ی 3:
هه‌ر مرۆڤێك مافی ژیان، ئازادی‌و ئاسایش و ته‌ناهی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی 4:
هیچ مرۆڤێك نابێ بكرێته كۆیله یان بندهستو، كۆیلایه‌تی و كڕین و فرۆتنی كۆیلان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، پێشی پێده‌گیرێ.
مادده‌ی 5:
هیچ كه‌سێك نابێ ئه‌شكه‌نجه بدرێ یان بكه‌وێته به‌ر ره‌فتارو سزای زۆردارانه‌و دژی ئینسانی‌و، سووكایه‌تیی پێبكرێ.
مادده‌ی 6:
هه‌ر مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌سایه‌تییه قانوونییهكهی له هه‌موو جێیه‌ك به‌ڕه‌سمی بناسرێ.
مادده‌ی 7:
هه‌مووان له به‌رانبه‌ر قانوون‌دا یه‌كسانن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ هیچ جیاوازیدانانێك له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیان بگیرێ. هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر جیاوازیدانانێكدا كه نێوه‌رۆكی ئه‌م جاڕنامه‌یه پێشێل بكا‌و، له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاندانێكدا كه به مه‌به‌ستی ئه‌و جیاوازیدانانه به‌ڕێوه بچێ، وه‌ك یه‌ك له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیوانی‌یان لێبكرێ.
مادده‌ی 8:
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌دا كه مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ پێشێل دهكهنو، ئه‌و مافانه به‌هۆی ده‌ستوور یان هه‌ر قانوونێكی دیكه‌وه دانیان پێدانراوه، هه‌ر كه‌سێك مافی هانا بردن بۆ دادگا نه‌ته‌وه‌ییه بڕواپێكراوهكانو داواكردنی پێراگه‌یشتنی كاریگه‌ر به سكاڵاكه‌ی هه‌یه.
مادده‌ی 9:
هیچ كه‌سێك نابێ له خۆوه بگیرێ، زیندانی بكرێ یان دوور بخرێته‌وه.
مادده‌ی 10:
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌و په‌ڕی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن، به‌ئینساف و ئاشكرادا به كێشه و سكاڵاكه‌ی رابگهنو، دادگایه‌كی ئه‌وتۆ ده‌بێ له باره‌ی مافه‌كان‌و پێویستییه‌كانی وی یان هه‌ر تاوانێك كه پێی تاوانبار كراوه، بڕیار بدا.
مادده‌ی 11:
-1 هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر تاوانێك تاوانبار كرابێ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له دادگایه‌كی ئاشكرادا كه هه‌موو ده‌سته‌به‌رێكی پێویست بۆ داكۆكی له خۆكردنی بۆ دابین كرابێ، تاوانباربوونی وی به‌شێوه‌یه‌كی قانوونی ده‌رنه‌كه‌وتووه، به بێ تاوان ده‌ژمێردرێ.
2 – هیچ كه‌سێك سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی كارێك یان ئه‌نجامنه‌دانی كارێك كه له كاتی ئه‌نجامدانیدا به گوێره‌ی مافه نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به تاوان نه‌ناسراوه، مه‌حكووم ناكرێ. هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك نابێ به سزایه‌كی توندتر له‌و سزایه‌ی كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا بۆ ئه‌و تاوانه دیاریكراوه، مه‌حكووم بكرێ.
مادده‌ی 12:
هه‌ر چه‌شنه خۆتێهه‌ڵقورتاندنی له خۆوه له ژیانی تایبه‌تی، كاروباری بنه‌ماڵه‌یی، ماڵ‌و شوێنی مانه‌وه و نامه نووسینی هیچ كه‌سێك، هه‌روه‌ها هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌ك كه زیان به شه‌ره‌ف، نامووس، ئابڕوو و ناوبانگی كه‌سێك بگه‌یه‌نێ، مه‌حكوومه. له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره خۆتێههڵقوتاندنو هێرشانه‌دا، مافی هه‌ر مرۆڤێكه كه له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتی بگیرێ.
مادده‌ی 13:
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نێو هه‌ر وڵاتێكدا ئازادانه هاتوچۆ بكا‌و به ویستی خۆی شوێنی ژیان هه‌ڵبژێرێ.
2 _ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر وڵاتێك به وڵاته‌كه‌ی خۆشییه‌وه به‌جێ بێڵێ یان بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی.
مادده‌ی 14:
1_ له به‌رانبه‌ر سته‌م وچهوساندنهوهدا، هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به شوێن په‌ناگه‌یه‌كدا بگهڕێو، په‌نا بباته به‌ر وڵاتێكی دیكه.
2_ كه‌سێك سه‌باره‌ت به تاوانی گشتی‌و نا سیاسی‌و به‌هۆی كرده‌وه‌ی نهگونجاوو ناته‌با له‌گه‌ڵ ئامانج‌و رێوشوێنه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و ڕادهدوونان، ناتوانێ له‌م مافه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
مادده‌ی 15 :
1 _ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه (ده‌وڵه‌تنامه- مافی هاونیشتمانهتی) پێبدرێ.
2 _ هیچ كه‌س نابێ له خۆوه له “تابعیت” یان له مافی گۆڕینی ده‌وڵه‌تنامه بێبه‌ش بكرێ.
مادده‌ی 16:
1 _ هه‌ر ژن‌و پیاوێك كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی خۆناسینه‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ وه‌به‌رچاوگرتنی هیچ سنوورێك له باری ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وایه‌تی یان ئایینه‌وه ببنه ژن‌و مێرد‌و، ژیانی هاوبه‌ش پێك‌بێنن. له ته‌واوی ماوه‌ی ژن‌و مێردایهتیو هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا، ژن‌و پیاو له كاروباری پێوه‌ندیدار به ژیانی هاوبه‌ش، مافی وه‌كیه‌كیان هه‌یه.
– 2 پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌بێ به ره‌زامه‌ندیی ته‌واو و ئازادانه‌ی ژن‌و پیاو بێ.
3 _ خێزان كۆڵه‌كه‌ی سروشتی‌و بنه‌ڕه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌بێ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانیی لێبكرێ.
مادده‌ی 17:
1 _ هه‌ر كه‌سێك چ به ته‌نێ یان به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ مافی خاوه‌نه‌تی (موڵكدار)ی هه‌یه.
2 _ هیچ كه‌سێك نابێ له خۆوه له مافی خاوه‌نه‌تی بێبه‌ش بكرێ.
مادده‌ی 18:
هه‌ر كه‌سێك مافی ئازادیی بیركردنه‌وه، ویژدان‌و دینیی هه‌یه. ئه‌م مافه پێویستی به ئازادیی گۆڕینی دین یان بیر و باوه‌ڕو، هه‌روه‌ها ئازادیی دهربڕینو ئاشكراكردنی بیروڕا له چوارچێوه‌ی فێركردنی ئایینی، به جێهێنانی رێوشوێنه‌كان‌و، به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه ئایینییه‌كاندا چ به شێوه‌ی ته‌نیا یان به‌كۆمه‌ڵ، چ به شێوه‌ی تایبه‌تی یان گشتیی هه‌یه.
مادده‌ی 19:
هه‌ر كه‌سێك مافی ئازادیی بیروڕاو راده‌ربڕینی هه‌یه‌و، ئه‌و مافه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه هیچ كه‌س له‌وه‌ی كه بیروڕایه‌كی هه‌یه نهترسێو نیگه‌ران نهبێو، له بهدیهێنانو وهرگرتنو بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و بیروبۆچوون‌دا، ئازادانه‌و بێ وه‌به‌رچاوگرتنی سنووره‌كان، ده‌ستی به هه‌موو ئامرازێكی گونجاوی بیروڕا دهربڕینو بڵاوكردنه‌وه رابگا.
مادده‌ی 20:
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پێكهێنانی ئهنجومهنو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئاشتیخوازانه‌دا ئازاد بێ.
2_ هیچ كه‌سێك نابێ به زۆر له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار بكرێ.
مادده‌ی 21:
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه راسته‌وخۆ یان له رێگای نوێنه‌رانێك كه ئازادانه هه‌ڵیانده‌بژێرێ، له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتیی وڵاتی خۆیدا به‌شدار بێ.
2_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌لومه‌رجێكی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا، پیشه گشتییه‌كانی وڵاتی خۆی به‌ده‌ست بێنێ.
3_ خواست و ویست و بڕیاری خه‌ڵك، بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته. ئه‌و بڕیاره ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی بێ فێڵدا كه به شێوه‌یه‌كی ده‌وره‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چن، خۆی ده‌ر بخا. هه‌ڵبژاردن ده‌بێ گشتی بێ، به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانیی تێدا ره‌چاو بكرێ، به ده‌نگدانی نهێنی بێ یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه بچێ كه ئازادیی ده‌نگدان دابین بكا.
مادده‌ی 22:
هه‌ر كه‌سێك وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ، مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه‌و، بۆی هه‌یه به‌هۆی یارمهتیو هاوكارییه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌و مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییانه‌ی بۆ پاراستنی ئابڕوو و كهڕامهتو گه‌شه‌كردنی ئازادیی كه‌سیه‌تیی خۆی پێویستنی، به سه‌رنجدان به رێكخراوه‌و سه‌رچاوه‌كانی وڵات، وه‌ده‌ستیان بێنێ.
مادده‌ی 23:
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كار بكا، كاری خۆی به ئازادی هه‌ڵبژێرێ، هه‌لومه‌رجێكی دادپه‌روه‌رانه‌و جێگای ره‌زامه‌ندی بۆ كار تێدا كردن داوا بكا‌و، له به‌رانبه‌ر بێكاریدا پشتیوانیی لێبكرێ.
2_ هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ جیاوازی‌دانان له به‌رانبه‌ر كاری وه‌ك یه‌كدا، هه‌قده‌ستی وه‌كیه‌ك وه‌ربگرن.
3_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ داكۆكی له قازانج‌و به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا سه‌ندیكا و یه‌كیه‌تی پێكبێنێ، یان بچێته نێویانه‌وه.
مادده‌ی 24 :
هه‌ر كه‌سێك مافی حه‌سانه‌وه‌و پشوودان‌و كه‌ڵكوه‌رگرتنی له كاتی ڤالا هه‌یه‌و، به‌تایبه‌تی مافی دیاریكردنی سه‌عاته‌كانی كار‌و پشووی ده‌وریی به‌مز هه‌یه.
مادده‌ی 25 :
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به مه‌به‌ستی دابینكردنی سڵامهتیو ئاسووده‌یی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له باری خواردن، جلوبه‌رگ، خانووبه‌ره، چاوه‌دێرییه پزیشكییهكانو خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه پێویسته‌كانه‌وه، ئاستێكی باش له ژیانی هه‌بێ. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كاتی بێكاری، نه‌خۆشی، نه‌قوستانی، بێوه‌ژنی یان بێوه‌مێردی، پیری‌و، له ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا كه بێ ئه‌وه‌ی خۆی ویستبێتی، كه‌ره‌سه‌و ئامرازه‌كانی ژیان‌و به‌ڕێوه‌چوونی له ده‌ست ده‌رچوون، له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژیانی دابین بكرێ.
2_ دایكان‌و منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یارمهتیو چاوه‌دێریی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێ. هه‌موو منداڵێك چ ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می ژیانی شه‌رعی بن، چ ئه‌وانه‌ی به نا شه‌رعی هاتوونه‌ته دنیا، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌كیه‌ك له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پشتیوانی‌یان لێبكرێ.
مادده‌ی 26 :
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بخرێته به‌ر خوێندن‌و په‌روه‌رده بكرێ. په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و لانی كه‌م خوێندنی سهرهتاییو بناغه‌یی، ده‌بێ به خۆڕایی بێ. خوێندنی سه‌ره‌تایی ئیجبارییه. فێركردنی تهكنیكیو پیشه‌یی ده‌بێ بكرێته گشتی‌و، ده‌ستڕاگه‌یشتن به خوێندنی به‌رز ده‌بێ به یه‌كسانیی ته‌واوه‌وه بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر بكرێ تا هه‌موو بتوانن به گوێره‌ی مایه‌و توانای خۆیان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن.
2_ ئامانجی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌بێ پێگه‌یاندنی هه‌موو لایه‌نه‌ی كه‌سایه‌تیی ئینسان‌و بره‌ودان به ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بێ. په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌بێ له خزمه‌ت په‌ره‌پێدانی لێكتێگه‌یشتنی باشتر‌و، وێكهه‌ڵكردن‌و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان‌و گشت تاقم‌و گروپه ره‌گه‌زی یان ئایینییه‌كاندا بێ‌و، هه‌روه‌ها یارمه‌تی په‌ره‌پێدانی تێكۆشانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدا له پێناوی پاراستنی ئاشتیدا.
3_ دایك‌و باب له هه‌ڵبژاردنی جۆری په‌روه‌ده‌و فێركردن بۆ منداڵانی خۆیان، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له پێشه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه بن.
مادده‌ی 27:
1_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادانه له ژیانی كولتووریی كۆمه‌ڵدا به‌شداری بكا‌و نه‌خشی ههبێو، چێژ له هونه‌ر وه‌ربگرێ و به‌شداری له پێشكه‌وتنی زانستی بكا‌و سوود له ده‌سكه‌ته‌كانی وه‌ربگرێ.
2_ هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پشتیوانیی قازانجه ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی به‌رهه‌مه زانستی، ئهدهبیو هونه‌رییه‌كانی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
مادده‌ی 28 :
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، داواكاری پێكهێنانی سیسته‌مێكی ئه‌وتۆ بێ كه ماف‌و ئازادییه‌كانی گونجاو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا به ته‌واوی دابین بكا‌و، به‌ڕێوه‌یان ببا.
مادده‌ی 29:
1_ هه‌ر تاكێك ته‌نیا له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه گه‌شه‌كردنی ئازادانه‌و هه‌موولایه‌نه‌ی ئه‌وی مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌ركی ده‌كه‌ونه سه‌ر شان.
2_هه‌ر كه‌سێك له به‌كارهێنانی مافه‌كان‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئازادییه‌كانی خۆیدا، ته‌نیا له به‌رانبه‌ر ئه‌و له‌مپه‌ره قانوونییانهدا ملكه‌چه كه به‌مه‌به‌ستی به‌ڕه‌سمی ناسین‌و ره‌چاوكردنی ماف‌و ئازادییه‌كانی كه‌سانی دیكه‌و، به نیازی له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه ئه‌خلاقییه دادپه‌روه‌ره‌كان به نیازی نه‌زمی گشتی‌و خێر‌و خۆشیی هه‌مووان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دێموكراتیكدا، پهسندكراون.
3_ ئه‌م ماف‌و ئازادییانه نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان‌و رێوشوێن‌و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له دژایه‌تی دابن.
مادده‌ی 30:
هیچ یه‌ك له خاڵه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌م جاڕنامه‌یه نابێ به جۆرێك مانا بكرێنه‌وه كه مافێكی ئه‌وتۆ بده‌ن به ده‌وڵه‌تێك، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان كه‌سێك كه به پێی ئه‌و، بۆ له نێوبردنی ماف‌و ئازادییه‌كانی گونجاو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا تێبكۆشن.