ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی “سەعید سلوسی” کۆڵبەری ٣٣ ساڵەی خەڵکی پیرانشار دوای ٤٨ کاتژمێر لەلایەن شاخەوان و خەڵکی ناوچەکە لە کوێستانەکانی ناوچەی “قزقەپان”ـی ئەو شارە دۆزرایەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کە دوو ڕۆژ پێشتر بەهۆی سەقای نالەبار، بەفر، کڕێوە و باڕن ڕێگای هەتڵە کردبوو، بەهۆی سەرماوسۆڵ گیانی لەدەست داوە.
سەعید سلوسی خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.