شەوی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، چوار هاونیشتمانی خەڵکی گەڕەکی تاچیناوێی شاری شنۆ بەناوەکانی “ڕەحیم سەلامەت”(قروشاوێ)، “ئەمیر ڕەحمانی”، “شەهرام شاهی”، “فەخرەدین ئەحمەدی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە #چاونیوز ڕاگەیاند: گرتنی بە کۆمەڵی ئەو هاونیشتمانیانە لەبەرەبەری ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردەواری، بۆ درووست کردنی کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقاندنە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان و هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو دوو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نییە.