شەوی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژال”ـی بانە بە سەختی بریندار بوون.
هەتا ئیستا شوناسی کۆڵبەرێک بەناوی “فەخرەدین یووسفی” ئاشکرا بووە.
ئەو کۆڵبەرە لەبەر سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گوازرایەوە.