ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “زانا منبەری” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا دەسبەسەر کرا.
زانا منبەری خوشکەزای “پەیمان منبەری” یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی سەرتاسەری #ژنژیانئازادی ـیە کە، لە شوێنی کارەکەی خۆی گیراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان دژ بەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
وێنە: زانا و پەیمان منبەری