ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی ئاوایی “چۆڕ” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “هێمن نیکپەی” بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو چالاکە کە بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر کراوە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئیتلاعاتیی سنە کراوە.
هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکان دژی هێمن نیکپەی لەبەردەستدا نییە.