ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەندامێکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”ـی سنە بەناوی “ڕەشاد پەرویزی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە لەبەردەستدا نییە.