۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئێعدامی زیندانییەکی کورد لە سەڵماس بەبەر چاوی خەڵک

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ۲۳ی خەرمانان زیندانییەک لە سەڵماس بە ناوی “داوود حاجیزادە” لە مەیدانی شارەوانیی ئەم شارە بەبەرچاوی خەڵک ئێعدام کرا.
ئەو زیندانییە ساڵی ۱۳۹۳ لەکاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو، دایکی تەمەن ۴۹ ساڵ و خوشکە ۸ساڵانەکەی خۆی کوشتبوو، دوایەش لەبەر ئەوەی براکەی و بابەگەورەی ئامادەنەبوون لە تاوانەکەی ببوورن، لە دار درا.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۴۸ کەس کوردستان ئیعدام کراون کە بەشی زۆریان تاوانی بازرگانیی ماددەی هۆشبەریان کە ئەستۆ بووە.
زۆربوونی ئێعدامەکان لە ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی نەتەنیا کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی تاوانەکان لە ئێران نەبوە، بەڵکوو بووەتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی لەکۆمەڵگای ئێراندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *