بەرەبەیانی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، زیندانییەکی ٤٣ ساڵە خەڵکی کرماشان بەناوی “حەبیب دەرویشی” لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدارەکان بە “ماددەی هۆشبەر” گیرابوو و حوکمی سێدارەیان پێدابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.