ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “هیوا مەحموودی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
ئەم کۆلبەرە کە لە بەرزاییە سنوورییەکانی “هەنگەژاڵ”ـی شاری بانە بە فیشەکی کڵاشینکۆف پێکراوە، بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان کرا.
ڕەوشی تەندرووستی ئەم کۆلبەرە باش نییە.