ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو برای خەڵکی گەڕەکی “حەسەناوا”ـی سنە بەناوەکانی “مورتەزا و ئیبراهیم محەممەدی” بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەهەمبەر چۆنیەتی گیرانی ئەو دوو برایە وتی: سەرەتا هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان بردە سەر ماڵی مورتەزا و بە شێویەکی توندوتیژیی ناوبراویان دەسبەسەر کرد، دواتر ئیبراهیم محەممەدی بۆ بەدواداچوونیی چارەنووسی برایەکی سەردانی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەی کرد و ئەویش هەر لەوێ دەسبەسەر کرا.
مورتەزا محەممەدی پێشتریش لە ڕەوتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری “ژن، ژیان، ئازادی” ڕێکەوتی دووشەممە ١ی ڕەشەممە لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتییەوە دەسبەسەر و دوای ١٥ ڕۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە؛ محەممەدجەعفەر محەممەدی، باوکی ئەو دوو هاونیشتمانییە لە بەربەیانی دووشەممە ٤ی بەفرانبارەوە دەسبەسەرە و هەتا ئیستا چارەنووسیان نادیارە.
web (http://chawnews.com/) – X – (https://twitter.com/IKHRCNEWS) instagram (https://www.instagram.com/ikhrc)