۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوبرا خاڵندی لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

چەند کەس لە چالاکانی مەدەنیی خەڵكی مەهاباد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کۆڵبەران دەسبەسەر کران.
ئەو کۆمەڵە کەسە ئێوارەی رۆژی ١٩ی خەرمانان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران کە شوناسی یەک لەوان بەناوی کوبڕا خاڵندی ئاشکرا کراوە.
ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەهاباد لە درێژەی نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانە، بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک داوایان لە خەڵک کردبوو کە لە گردبوونەوەی نارەزایەتیی لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەرانی کورد و پشتیوانی کردن لە خەڵکی شاری بانە ، بەشداریی بکەن و خۆپێشاندانی هێمنانە بەڕێوە ببن.
دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە کەشێکی تەواو ئەمنیەتی دا، ئەم ئێوارە چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و چەند کەس لە شارۆمەندانی شاری مەهاباد دەسبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *